لاڤرۆڤ: ئێستا دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا بێ سوودە
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ـی تەمووزی 2022، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ سەبارەت بە جەنگی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا گوتی: ئێستا دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا بێ سوودە.
سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی دیمانەیەکدا لەگەڵ میدیا فەرمییەکان، لەبارەی دانوستان و راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئۆکرانیا و رووسیا رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا، لەم دۆخەی ئێستادا بێ کەڵکە.
لێدوانەکەی لاڤرۆڤ لە کاتێکدایە مۆسکۆ بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، یەکەم خولی دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا سەلماندی کە "کیێڤ نایەوێت تاووتوێی هیچ بابەتێکی جددی بکات".
به‌پێی راپۆرتێكی ئه‌ی بی سی نیوز، رووسیا ئێستا تا راده‌یه‌ك ته‌واوی شاره‌كانی لۆهانسكی داگیركردووه و ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پارێزگای دۆنێسك-یش داگیر بكات كه هه‌رێمی دۆنباس له خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا پێكده‌هێنن.
لایەنی ئۆکرانی
كیریلۆ بۆدانۆڤ، سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی RBC-Okrain پێشبینی بۆ كۆتایی هاتنی شه‌ڕ ده‌كات له كۆتایی ئه‌مساڵدا و دەڵێت: "گه‌یشتنه‌وه به سنووره‌كانی 1991 كۆتایی به هه‌موو ئه‌م كوشتاره دەهێنێت كه رووسیا ئه‌نجامی داوه".
بۆدانۆڤ پێیوایه، ره‌نگه هه‌ر له سه‌ره‌تای 2023 ئه‌مه رووبدات، چونكه ده‌كرێت له مانگی ئاب (ئۆگه‌ستی 2022)ـه‌وه ئه‌نجامی ئه‌و خاڵی وه‌رچه‌رخانه به‌دیبكه‌ن و تا كۆتایی ساڵ شه‌ڕی سه‌خت رووبدات.