سكۆتلاند به‌ره‌و ریفراندۆم هه‌نگاو ده‌نێت
K24 - هه‌ولێر:
سكۆتلاند به مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان، ریفرنادۆمی دووەمی ئەنجامدەدات.
نیكۆلا ستۆرجن، سەرۆكوەزیرانی سكۆتلاند، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند سبەی كابینەی حكوومەتەكەیان كۆدەبێتەوە بۆ دانانی ھەنگاوی داھاتوویان.
جەختیشی كردەوە ئه‌وان مافی خۆیانە ریفراندۆمی دووەم ئەنجامبدەن بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی و بۆ ئەمەش ھەموو ھەنگاوێك دەگرنەبەر بۆ ئەوەی بەو ئامانجەیان بگەن.
نیكۆلا دووپاتی كردەوە حكوومەتەكەی ھەموو بژاردەیەكی لەبەردەمدایە بۆ جیابوونەوە لە بەریتانیا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌یه‌كه‌م ریفراندۆمدا، بۆ سه‌ربه‌خۆیی سكۆتلاند، زۆرینه‌ی هاووڵاتییان به نه‌خێر ده‌نگییاندا، به‌ڵام پێده‌چێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سكۆتلاند سووربن له‌سه‌ر جیابوونه‌وه‌یان له به‌ریتانیا.