داوای دانیشتنی به په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوایان كرد، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه دانیشتنێكی به په‌له بۆ تاوتوێكردنی لێكه‌وته‌كانی رووداوه‌كه‌ی زاخۆ رێكبخات.
ئه‌و نوێنه‌رانه، داوایان كردووه، پرسی تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی عێراق و به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا تاوتوێ بكرێت و بڕیاری پێویستیی تێدا بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پابه‌ند بكرێت به گرتنه‌به‌ری رێككاری پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توركیا.
دوێنێ له سه‌یرانگه‌ی په‌رەخ-ی سنووری ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، 9 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 26ی دیكه بریندار بوون، له ئاكامی تۆپبارانی سوپای توركیا.
توركیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه تۆپبارانی ناوچه‌كه‌ی كردبێت و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی روویداوه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كراوه.
هاوكات، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەمڕۆ ماته‌مینی گشتیی له عێراق راگه‌یاند و به په‌له شاندێكیشی ره‌وانه‌ی زاخۆ و دهۆك كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی برینداره‌كان و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاره ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه، ته‌رمی 9 قوربانییه‌كه، كه یه‌كێكیان منداڵێكی یه‌ك ساڵان و چواریان كوڕ و چواریان كچن، ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێنه‌وه.