ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاوكرده‌وه
K24 - هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به هێرش و ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ ناو خاكی عێراق.
له میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (21ـی ته‌مموز/یۆلیۆی 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق بڵاوكرده‌وه، كه به ئاماده‌بوونی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دانیشتنه‌كه رۆژی (شه‌ممه 23ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022) كاتژمێر (11:00)ـی سه‌رله‌به‌یانی، ئه‌نجام ده‌درێت.
دوێنی به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركران.