باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی زاخۆ هاته ده‌نگ
K24- هەولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی دوێنێی ناوچه گه‌شتیارییه‌كه‌ی زاخۆ هاته ده‌نگ، و جه‌ختی له سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری خاكی عێراق كرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ناوبراو و ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا له به‌غدا، كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، رۆمانۆوسکی پرسه‌نامه‌ی ئاراسته‌ی شه‌هیدانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه گه‌شتیارییه‌كه‌ی زاخۆی كرد و گوتی: "واشنتن ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه ده‌كات".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، "كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل قبوڵكراو نییه، واشنتن پشتگیری له سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كاته‌وه".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له دیداره‌كه‌ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، جه‌خت له پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرایه‌وه، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتن دووپاتكرایه‌وه.
دوێنی به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركران، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌م پرسه كۆده‌بێته‌وه.