مەسرور بارزانی پەیامێک ئاراستەی گەلی عێراق و کەسوکاری قوربانییەکانی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ دەکات
K24- هەولێر:
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئهمڕۆ (پێنجشهممه 21ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) پەیامێک ئاراستەی گەلی عێراق و کەسوکاری قوربانییەکانی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ دەکات.
له پهیامه ڤیدیۆییهكهی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: "بۆ پاراستنی خاک و گیانی ھەموو عێراقییەکان و کۆتایھێنان بەم پێشێلکارییانە، ئێمە پێویستمان بە ھەماھەنگییەکی زیاترە لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".
ههروهها له پهیامهكهیدا هاتووه: "ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازاری ئێوە".
دهقی پهیامهكه:
بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان
خوشک و برا عێراقییە قەدرگرانەکان
بەناوی خۆم و حکومەتی ھەرێم و گەلی کوردستانەوە، سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکاری شەھیدانی کارەساتەکەی دوێنێ دەکەین، لە خوای گەورە داواکارم بە بەھەشتی بەرینییان شادبکات و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم وسەبر و ئارامیش بە کەسوکاریان بدات.
بۆ پاراستنی خاک و گیانی ھەموو عێراقییەکان و کۆتایھێنان بەم پێشێلکارییانە، ئێمە پێویستمان بە ھەماھەنگییەکی زیاترە لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
ئێمە لەگەڵ ئێوەین و ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازاری ئێوە.