هاموند: به بێ رۆڵى بريتانيا جيهان كه‌متر هه‌ست به ئارامى ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بريتانيا فيليپ هاموند رايگه‌ياند، به بێ بوونى بريتانيا و رۆڵى گه‌وره‌ى له ناو يه‌كێتى ئه‌وروپادا، جيهان هه‌ست به ئارامى زياتر ناكات.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى ئه‌و راپرسييه‌ى له بريتانيا بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر مانه‌وه و جيابوونه‌وه له يه‌كێتى ئه‌وروپا كرا، زۆرينه‌ى بريتانييه‌كان داوايان كردبوو له يه‌كێتى ئه‌وروپا جيا ببنه‌وه.
هاموند له لێدوانييدا بۆ كه‌ناڵى سى ئێن ئێن ئه‌وه‌شى گوت: بريتانيا هه‌ر بۆ دۆستى ئه‌مريكا ده‌مێنێته‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان 17.410.742 مليۆن كه‌س داواى جيابوونه‌وه و16.141.241 مليۆن كه‌سيش داواى مانه‌وه‌يان كردبوو. به‌و ئه‌نجامه‌ش له سه‌دا 51.9 داواى ده‌رچوون و له به‌رامبه‌ريشدا 48.1 داواى مانه‌وه‌يان كردبوو.