سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریتانیا ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید كامێرۆن پاش ئاشكرابوونی ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا بۆ مانه‌وه یان چوونه ده‌ره‌وه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، پاش سێ مانگی تری ده‌ستی له‌كار ده‌كشێته‌وه.
كامیرۆن هه‌روه‌ها وتی رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵك ده‌گرین و هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ لایه‌نه‌كانی ئه‌وروپا روون ده‌كه‌مه‌وه. پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هێزكردنی ئابووری به‌ریتانیا كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها وتی به‌ریتانیا پێویستی به سه‌رۆكایه‌تییه‌كی نوێ هه‌یه، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه به سێ مانگی تر كرد كه پارته‌كه‌ی سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت.