راستی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سماقوڵی

"دەنگێکی بەرز و نائاسایی هەبووە"
به‌نداوی سماقوڵی، وێنه‌: ئه‌رشیف
به‌نداوی سماقوڵی، وێنه‌: ئه‌رشیف

K24 - رانیە:

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی گەشتیاریی سماقوڵی، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە راستی بابەتەکەی بۆ کوردستان24 ئاشکرا کرد.

ئیسماعیل عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە بە کوردستان24ـی راگەیاند، دەنگۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەو ناوچەیە دوورە لە راستییەوە و هیچ رووداوێکی لەوجۆرە رووینەداوە.

بەرێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە ئاماژەی بەوەشدا، تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە نزیک بەنداوی سماقوڵی تەقیوە و ئەمەش هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە بووە.

شایەتحاڵێکیش کە خاوەنی چێشتخانەیەکە لە ناوچەی گەشتیاری سماقوڵی بۆ کوردستان24 گوتی: "تایەکە لە نزیک خۆمەوە تەقیوە و دەنگێکی بەرز و نائاسایی هەبووە".

بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیە دوای ئەوەدێت، رۆژی 20ی ئەم مانگە، هاوینەواری گوندی پەرەخ لە سنووری قەزای زاخۆ بۆردوومانکرا و بەهۆیەوە نۆ گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراق کوژران و نزیکەی 30 کەسی دیکە برینداربوون.

هەروەها ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سێ جار گوندی (مەرانێ)یان لە سنووری شارەدێی چەمانکێ بۆردوومان کرد