فڕۆکەکانی تورکیا گوندی مەرانێ بۆردوومان دەکەن

گوندی مەرانێ، نزیك چیای گارە
گوندی مەرانێ، نزیك چیای گارە

K24 - دهۆک:

سەرلە ئێوارەی ئەمڕؤ شەممە 23ـی تەمووزی 2022، فڕۆکەکانی تورکیا سێ جار گوندی مەرانێ لە سنووری شارەدێی چەمانکێ بۆردوومان دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی مەسعود محەممەد پەیامنێری کوردستان24، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سێ جار گوندی مەرانێیان بۆردوومان کردووە.

گوندی مەرانێ نزیک چیای گارەیە و دەکەوێتە سنووری شارەدێی چەمانكێ کە سەربە پارێزگای دهۆکە.

شارەدێی چەمانکێ بە دووریی 45 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژهەڵاتی ناوەندی شاری دهۆک، لە ماوەی رابردوودا، چەند جارێکی دیکە، فڕۆکەکانی تورکیا، گوند و ناوچە شاخاوییەکانی سنوورەکەیان بۆردوومانکردووە.