وەزارەتی شارەوانی: بەشی سێیەمی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی سەدا 60ی كارەكانی تەواو بووە

"كاركردن تێیدا بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت"
پرۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر
پرۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بەشی سێیەمی پرۆژەی شەقامی 150 مەتری بە رێژەی 60%ی كارەكانی تەواو بووە و كاركردنیش تێیدا بە باشی بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تەمووزی 2022، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری لەگەڵ تیمی ئەندازیارانی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر كۆبووەوە و جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەم پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییەكانی حكومەت کە بەشی سێیەمی بە رێژەی 60%ی كارەكانی تەواو بووە.

کۆبوونەوەی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و تیمی
کۆبوونەوەی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتی و تیمی ئەندازیارانی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، لەگەڵ لیژنەی سەرپەرشتی و تیمی ئەندازیارانی پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر، ساسان عەونی  بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پرۆژەكە كرد.

پرۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر
پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە بەشێكی قسەكانیدا ئەوەی خستەڕوو، "پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر یەكێكە لە دەستكەوت و پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان." هەروەها پاڵپشتی حكومەتی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە دووپاتكردەوە.

پرۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر
پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر

ئاماژە بەوەشدرا، لە تەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، لیژنەی سەرپەرشتی و تیمی ئەندازیارانی شەقامی 150 مەتری بە وردی تیشكیان خستە سەر ئەو كارانەی تائێستا لە بەشی سێیەمی پرۆژەكە تەواوكراون كە ئەم بەشەیان لە رێگەی (هەولێر – بەحركە)ـوە تا رێگەی (هەولێر – گۆپاڵ) لەخۆدەگرێت.

پرۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر
پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر

"لەکاتێکدا بەشی سێیەمی پرۆژەكە ماوەی 550 ڕۆژە، لە ماوەی كەمتر لە سێ مانگدا بە ڕێژەی 60%ی كارەكانی تەواو بووە و ئێستاش كاركردن تێیدا بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچێت." بە گوتەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

پرۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر
پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر

لەپای ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا لیژنەی سەرپەرشتی پرۆژەکە توانیویانە كارەكانی ئەو بەشەی پرۆژەكە بگەیەننە ئەو ئاستەی كاركردن، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستە کردن.

پرۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر
پرۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر

ساسان عەونی گوتیشی: پرۆژەی 150 مەتری پرۆژەیەكی ستراتیژیی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و یەكێكە لە دەستكەوتەكان، بۆیە دەبێت ئێوە وەكو ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە، بەشێوەیەكی رێكوپێك كارەكانتان بكەن و چاودێری پرۆژەكە بكەن.