پاریس و فرانكفورت شوێنى له‌نده‌ن ده‌گرنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تادێت پێشهاته ئابوورییه‌كانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر ده‌بن و كۆمیسیاری خزمه‌تگوزارییه داراییه‌كان له كۆمیسیۆنی ئه‌وروپاش دەڵێت: به‌ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، شاری له‌نده‌ن پێگه‌ی دارایی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئاماره ئابووریيه‌كانیش به‌های پاوه‌ند له‌نێوان15 تا 20 له‌سه‌دا داده‌به‌زێت ئه‌گه‌ر بێت و بڕیاری جیابوونه‌وه بدات له یه‌كێتی ئه‌وروپا، هاوكات كارده‌كاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته به‌رێژه‌ی 5% به‌رز ده‌بێته‌وه و ئاستی گه‌شه‌ی ئابوورییش به‌رێژه‌ی 1.5 داده‌به‌زێنێت.
به‌ریتانیا به‌ده‌رچوونی له‌و یه‌كێتییه ئابوورییه‌دا بێ به‌ش ده‌بێت له سوود وه‌رگرتن له بازاری هاوبه‌شی ئه‌وروپا به‌پێی داتا ئابووریه‌كان له‌سه‌دا 25 هاورده‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه و هاوكات ئاستی هه‌نارده‌كانیش به‌رێژه‌ی زیاتر له 40 له كورتی ده‌دات ئه‌مه‌ش ته‌رازووی بازرگانی ئه‌و وڵاته لاسه‌نگ ده‌كات. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بوه‌ته‌وه ئاخۆ گه‌لی به‌ریتانیا یه‌كێتیه 28 وڵاتییه‌كه‌ی ئه‌وروپا ده‌كه‌نه 27 وڵات، یان وه‌ك ئه‌ندامێك له‌ناو ئه‌م یه‌كێتیه ده‌مێننه‌وه.