شاژن به دوای سێ هۆكاردا دهگهڕێت بۆ ئهوهی مانهوهی بهریتانیا له یهكێتی ئهوروپا
K24 - ههولێر:
لە بەریتانیا، شاژن و خێزانی شاھانەش لەسەرەتای دەسپێكی بانگەشەكانی ریفراندۆم، گرنگی زۆریان بە بابەتەكە داوە و لەو كاتەوە راوێژ بە شارەزایان دەكەن و دەپرسن دەبێت گرنگی مانەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا لە چیدابێت.
بۆ باوەڕكردنیش بە مانەوە و یان نەمانەوە، كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی بەریتانیا ئەنجامداوە، كە تەنھا مەبەستە گشتییەكەی ئاشكراكراوە و ئاماژە بەوەش كراوە، كە شاژن 3 پرسیاری سەرەكی ھەبووە لەسەر مانەوە لە یەكێتییەكە.
به گوێرهی زانیارییهكانیش، شاژن داوای له شارهزایان و بهرپرسانی حكوومهتی وڵاتهكهی كردووه، سێ هۆكاری سهرهكی پێ بڵێن بۆ ئهوهی وڵاتهكهی له یهكێتی ئهوروپادا بمێنێتهوه.
بەكینگھام پەلاسیش ئەوەی روون كردووهتەوە، كە ئەو پرسیارانە بەھیچ شێوەیەك لێدوان یاخود بۆچوونی سیاسی نین.
نووسەری شاھانە، رۆبێرت لێیسی ئەوەی دووپاتكردۆتەوە، كە شاژن باش لە جیاوازییەكانی ناو كۆمەڵگەی بەریتانیا تێدەگات بۆیە زۆر بە گرنگەوە لە بابەتەكە دەڕوانێت تاوەكو ھیچ لایەنێك ھەست بە پشت تێكردن و فەرامۆشكردن نەكەنەوە.
ھەرچەنده لە یاساكانی بەریتانیا ھیچ رێگرییەك نییە لە دەنگدان و دەنگ نەدانی خێزانی شاھانە، بەڵام وەك نەریتێك، نایانەوێت لەو بارەوە كاریگەریان ھەبێت، بۆیە ھەرگیز دەنگیان نەداوە.
پێشووتر لە رۆژنامەكانی "زە سەن" و "تەلەگراف" و "مەیڵ" بلاوكراوەتەوە، كە شاژن لەگەڵ دەرچوونە لە یەكێتی ئەوروپا و شازادەكانیش لەگەڵ مانەوەن، بەڵام بەكینگھام پالاس رەتیكردەوە بە شێوەیەك لە شێوەكان خێزانی شاھانە لەسەر ئەم پرسە دابەشبووبن.
بەڵام دەنگۆی ئەوەش بڵاوكراوەتەووە، كە شاژن و خێزانی شاھانە زۆر دڵخۆشنەبوون بەدەرەنجامە نزیكەكانی ریفراندۆمی سكۆتلاند و رۆڵی دێیڤید كامیرۆنی سەرۆكوەزیران، بۆیە ئەگەر ھەیە شاژن بە ناراستەوخۆیی رۆڵی ھەبێت لەم ریفراندۆمە چارەنووسسازە و تەواوی خێزانی شاھانەش پابەندی بڕیارەكانی شاژن دەبن.
بەكینگھام پالاس، لە پێگەی خۆی دووپاتیكردووهتەوە شاژن لەسەرووی سیاسەتەوەیە و لە 64 ساڵی فەرمانڕەواییكردنی شانشینی بەریتانیا بێ لایەن بووە و لەم ریفراندۆمەش لایەنگر نییە لە مانهوه و چوونهدهرهوهی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و ئەو پرسەش بە تەواوی بە چارەنووس و بڕیاری خەڵكی بەریتانیا دەبەستێتەوە.