بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه گه‌یشته رێككه‌وتنی كۆتایی
بارسێلۆنا هه‌نگاوێكی دیكه له گواسته‌وه‌ی جولیس كۆندی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی نزیك ده‌بێته‌وه و له كاتژمێره‌كانی داهاتوو گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ بارسێلۆنا ده‌بێته فه‌رمی.
فابریزیۆ رۆمانۆ په‌یامنێری كه‌ناڵی سكای سپۆرتس ئاشكرای كردووه كه گفتووگۆیه‌كانی نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی جۆلیس كۆندی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی كۆتایی.
فابریزیۆ نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا گه‌یشتووه‌ته دوایین قۆناخی گواستنه‌وه‌ی كۆندی و ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاو له‌و یاریزانه دووره ئه‌ویش راگه‌یاندنی فه‌رمییه، كۆندی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له‌سه‌ر هه‌موو بڕگه و خاڵه‌كان رێككه‌وتوون، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بابه‌ته كه‌سییه‌كانیش هه‌موو شتێك كۆتایی هاتووه.
فابریزیۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه چاڤی یاریزانێكی دیكه‌ی له پێكهاته‌كه‌ی زیاد ده‌بێت كه ده‌بێته كلیلێكی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
جۆلیس كۆندی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی (بێنین)ـی ئه‌فریقایه، به‌ڵام له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا له دایك بووه و ئێستا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ره‌نسایه، له یانه‌ی بۆردۆی فه‌ره‌نسی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له هاوینی 2019 به به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی سێڤییا، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه له كۆی 133 یاری، 9 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2024 له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێڤییا كۆتایی دێت، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه ئاماده‌یه پێش كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی به قازانجێكی زۆر ده‌ستبه‌رداری بێت.