مه‌لا به‌ختیار داوای "كۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی پارتی و یه‌كێتی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكه‌كان" ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له په‌یامێكدا به پێویستی زانیوه، به په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان پارتی و یه‌كێتی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكه‌كان رێكبخرێت، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "هەروەکو چاوەڕوانمان دەکرد، لەبەغدادی پایتەختی عێراق، قڵیشایەوە. پێ ناچێ بەئاسانی ئەمشێوە راپەڕینە، دابمرکێتەوە. ئەگەرەکانی رووداوەکە، لەوپەڕی مەترسییەوە، هەتا زوو قبوڵکردنی داخوازییەکانی سەدرییەکان، لەئارادایە".
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا داوایكردووه، سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆكی یه‌كێتی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆببنه‌وه.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار نووسیویه‌تی: "تکایە.. سەرۆک و سکرتێرەکان، گەورەیی بنوێنن و لەبەر رۆشنایی دۆخی ئێستا، هەنگاو هەڵبهێنن. هەتا ئەم خۆپیشاندانانە دەستیپێکرد، یەکێتی و پارتی قسەی خۆیان بردەسەر، ئێستا کاتی هاتووە، قسەکانتان یەکبخەن و بڕیاری هاوبەش و هاوچارەنوس بدەن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ناشبێ وا بیربکرێتەوە، کە دۆخی بەغداد، کاریگەری لەسەر کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان نابێ.. نەخێر، بە دڵنییاییەوە، هەموو ئەگەرێک لەکوردستانیش، لەباش و خراپ، لەبەردەمماندایە".