عێراق تۆپهاوێژێكی نوێی دروستكراوی وڵاته‌كه‌ی تاقیكرده‌وه
K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراق بڵاویكرده‌وه، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده و ته‌كنیكارانی سه‌ربازی، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ یه‌كه‌مین تۆپهاوێژی دروستكراوی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامدرا.
محه‌مه‌د ساحیب ئه‌لده‌راجی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، كارگه‌كانمان توانیان (تۆپهاوێژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه)، وه‌ك یه‌كه‌مین به‌رهه‌می پیشه‌سازی سه‌ربازی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رهه‌م بهێنن و ئه‌مڕۆش تاقیكرایه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تۆپهاوێژه‌كه نموونه‌یی پێكهاته و جۆری D30ـی جیهانییه، 20 دانه له‌لایه‌ن كادیره‌كانی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراق به‌رهه‌مهێنراون و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنینی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه قبووڵكرا.
ده‌شڵێت: "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی جه‌نگی عێراق كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ دابینكردنی سه‌قامگیری ئاسایش و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ئابووری بۆ سه‌ر كڕینی ئه‌و جۆره تۆپهاوێژانه هه‌یه.