وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و ئەمه‌ریکا بۆ یەکەمجار لە دوای 24ی شوباتەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
K24 - مۆسكۆ:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویکردەوە و ورده‌كاری په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی لاڤرۆڤ و بلینکن ئاشكرا كرد، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گوتووه "ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکە بەدی دێن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هاتووه: سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گفتوگۆیان لەبارەی ئۆکرانیا کردووە.
لە میانی گفتوگۆکەدا لاڤرۆڤ و بلینکن، باسیان لە ئاڵوگۆڕی پۆڵا ئویلان و بریتنی گرینەر کردووە، هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوو وەزیر باسیان لە هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە کردووە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سەبارەت بە ئەگەری ئاڵوگۆڕی هاووڵاتیانی زیندانیکراوی رووسیا و ئەمه‌ریکا، مۆسكۆ داوای کردووە بگەڕێنەوە بۆ کاری پیشەیی و دیپلۆماسیانە، بەبێ زانیاری "گەمژانە" و گفتوگۆی "دیپلۆماسی بێدەنگ".
ئاژانسی تاسی رووسی ئاماژەی بەقسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا داوە، كه لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، دەبێت رووسیا ئەو ئەرکانە جێبەجێ بکات، کە بەپێی رێککەوتنەکە بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە ئەستۆی گرتووە، بلینکن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جیهان ئه‌مه قبووڵ ناکات رووسیا خاکی ئۆکرانیا داگیربکات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، وەزیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات باسیان له رێککه‌وتنێک کردووە له‌باره‌ی دروستکردنی رێڕەوێکی مرۆیی بۆ هه‌نارده‌کردنی به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان له ئۆکرانیا له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه. بلینکن روونیكرده‌وه، "جەختم لەوە کردەوە، جیهان چاوەڕێی ئەوە دەکات رووسیا ئەرکەکانی خۆی بەجێبهێنێت بەپێی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ ئۆکرانیا و تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر دابینکردنی دانەوێڵە لە ئۆکرانیا کراوە.
لەمیانی گفتوگۆکەدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێداگری کردووە، رووسیا پێشنیازی ئازادکردنی ئەو دوو ئەمه‌ریکییە قبوڵ بکات، ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆیەکی راشکاوانە و راستەوخۆیان ئەنجامداوە.
گوتیشی: پێداگریم له‌وه کردووه، کرێملن ئەو پێشنیازە گرنگە قبوڵ بکات، کە ئێمە پێشکەشی دەکەین، وەزیری دەرەوە بە رۆژنامەنووسانی گوتووە، وردەكاریی وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بۆ پێشنیازی ئازادكردنی دوو هاووڵاتی ئەمه‌ریكی نەخستووەتەڕوو.
بە گوتەی وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداری داوەتە لاڤرۆڤ سەبارەت بە نیازی واشنتۆن بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر مۆسکۆ؛ ئەگەر چه‌ند ناوچەیه‌كی ئۆکرانیا ببنە بەشێک لە رووسیا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: "جیهان دان بە لکاندنی وڵات‌دا نانێت، ئەگەر رووسیا بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی پلانەکانی، ئەوا سزای قورس و کاریگەرتری بەسەردا دەسەپێنین"
رۆژی 24ی شوباتی رابردوو رووسیا ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی سەربازی لە ئۆکرانیادا دەستپێکرد، پێش ئەمە، ئەنتۆنی بلینکن و سێرگی لاڤرۆڤ لە 15ی شوباتدا بە تەلەفۆن قسەیان کردبوو، دوای زیاتر له 5 مانگه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌ردوو وه‌زیر له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.