ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی ره‌وتی سه‌در، رایگه‌یاند، له مانگرتنیان به‌رده‌وام ده‌بین تا داواكارییه‌كانمان به‌دی ده‌هێنین.
ئه‌ندامێكی تیمی سیاسی ره‌وتی سه‌در، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاندووه، مانگرتنی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، كاتی بۆ ده‌ستنیشان نه‌كراوه و به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی داخوازی خۆپیشانده‌ران به‌دی دێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ره‌وتی سه‌در، كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت، رایشیگه‌یاندووه، ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ و گۆڕینی دادوه‌رانی دادگای ئیتیحادی ده‌كات.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، خۆپیشاندانیان له دژی هه‌وڵی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌ستپێكردووه و چوونه‌ته ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.