میسال ئالوسی پشتگیری له‌ ره‌وتی سه‌در ده‌كات

"پاڵپشتیكردنی ته‌واوی موقته‌دا سه‌در گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا دروست ده‌كات"
میسال ئالوسی، سیاسه‌تمه‌دار و دامه‌زرێنه‌ری حزبی ئومه‌ی عێراقی
میسال ئالوسی، سیاسه‌تمه‌دار و دامه‌زرێنه‌ری حزبی ئومه‌ی عێراقی

K24 - هه‌ولێر:

میسال ئالوسی كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی داوا له‌ پیاوانی عێراق و مه‌ده‌نی به‌سه‌رجه‌م بیروباوه‌ڕه‌كان ده‌كات، پاڵپشتی هه‌نگاوه‌كانی موقته‌دا سه‌در بن.

ئالوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد‌، پاڵپشتیكردنی ته‌واوی موقته‌دا سه‌در گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا دروست ده‌كات و وڵات له‌ژێر ده‌ستی "ئیسماعیل قائانی" فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی‌ سوپای پاسدارانی ئێران و هاوشێوه‌كانیان رزگار ده‌كات.

ئالوسی په‌یامه‌كه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌ و گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی دیموكراسی و ده‌ستوورییمان هه‌بێت، با هه‌موومان پاڵپشتی له‌ سه‌در بكه‌ین.