تێكساس داوای جیابوونه‌وه له ئه‌مریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
جیاخوازانی ویلایه‌تی تێكساس داوای سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا به نموونه دێننه‌وه.
ده‌نگدانی به‌ریتانییه‌كان بۆ چوونه ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، داواكاری جیاخوازانی تێكساس له ئه‌مریكا به‌دوای خۆیدا هێنا و داوای سه‌ربه‌خۆیی ویلایه‌ته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تێكساس رایگه‌یاند ده‌نگدانی هاوڵاتیانی به‌ریتانیا، ده‌توانێ مۆدێلێك بێت بۆ ویلایه‌تی تێكساس كه له نێوان ساڵانی 1836 تا 1845 سه‌ربه‌خۆ بووه.
به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، كۆی گشتی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی ویلایه‌تی تێكساس 1.6 ملیۆن دۆلاره، كه به ده‌یه‌مین ئابووری گه‌وره‌ی جیهان ده‌ژمێردرێت.
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تێكساس كه باس له بوونی دوو هه‌زار لایه‌نگر ده‌كات، داوا له حاكمی ویلایه‌ته‌كه‌یان كرد پشتگیری ده‌نگدانێكی هاوشێوه‌ی به‌ریتانیا بۆ هاولاتیانی ویلایه‌تی تێكساس بكات.
بزووتنه‌وه له هه‌وڵه‌كانی بۆ رێكخستنی راپرسی بۆ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو تووشی شكست بوو، به‌ڵام به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی به‌ریتانیا ده‌یه‌وێ له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئاینده له 2018 چالاكییه‌كانی ده‌ستپێبكاته‌وه.
ده‌ستووری ئه‌مریكا رێگه به جیابوونه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌كانی نادات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه پێشی به پێشكه‌شكردنی سه‌دان پلانی جیابوونه‌وه به درێژایی مێژووی ئه‌مریكا بگرێت.