تێن هاگ له كریستیانۆ رۆناڵدۆ قبوڵ ناكات
ئیریك تین هاگی به‌ڕێوبه‌ری هونه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی رایگه‌یاند ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ قبووڵ ناكات.
تین هاگ راهێنه‌ری نوێی مانچێسته‌ر یونایتد رایگه‌یاند پێویسته سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان په‌یوه‌ستبن به یانه‌كه و جێهێشتنی یاریگه پێش كۆتاییهاتنی یارییه‌كان له هیچ یاریزانێك قبووڵ ناكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا نووسیویه‌تی: په‌یوه‌ندی نێوان تێن هاگ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ گه‌یشتووه‌ته خراپترین ئاست، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له كاتی یارییه‌كه‌ی رایۆ ڤایكانۆ و مان یونایتد ره‌خنه‌ی له راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه گرتووه و نێوانیان له یه‌كه‌مین یاری تێكچوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌گه‌رچی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای هه‌مووان په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه كرد، به‌ڵام له یه‌كه‌مین یاریی ئاماده‌كاری له ئۆڵد ترافۆرد به‌رامبه‌ر رایۆ ڤایكانۆ دوای ئه‌وه‌ی له نیوه‌ی یه‌كه‌م گۆڕانكاری پێكرا راسته‌وخۆ یاریگه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه.