مسته‌فا كازمی: ده‌بێت دادوه‌ری بۆ پرسی ئێزدییه‌كان بێته دی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی، له په‌یامێكدا، كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كانی له شنگال بیرهێنایه‌وه و رایگه‌یاند، دادوه‌ری بۆ پرسی ئێوه قه‌ده‌رێكه و ده‌بێت بێته دی.
مسته‌فا كازمی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له باره‌ی ساڵیادی سێی ئاب، یادی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له لایه‌ن داعشه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: بوونی ره‌گداكوتاوی ئێوه له‌سه‌ر خاكی عێراق ناكرێت سازشی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌وه‌یشی نووسیوه: ئاماده‌ییتان دڵێكه به برایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ براكانتان له ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق زیندووه.