گازپڕۆم: سزاکانی رۆژئاوا کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا هەیە

كۆمپانیای گازپرۆم
كۆمپانیای گازپرۆم

K24 - هەولێر:

کۆمپانیای گازپڕۆم ئاشکرای کرد، بەهۆی سزاکانی رۆژئاوا گەیشتنیان بە گرنگترین تۆربین ئاستەم بووە، کە بەرپرسیارە لە هەناردەکردنی گاز  بۆ ئەوروپا.

رووسیا وڵاتانی رۆژئاوا بە دروستکردنی بەربەست بۆ گواستنەوەی ئەو تۆربینە تۆمەتبار دەکات کە لە لایەن کۆمپانیای سیمینز بەرهەمدەهێندرێت، بەهۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی لە رێگەی هێڵی بۆری نۆرد ستریم یەک کەمی کردووە.

کۆمپانیای گازپرۆم ئاماژەی بەوەداوە، سزاکانی کەنەدا و ئەوروپا و بەریتانیا هۆکارن بۆ ئەوەی لە ئێستادا نەتوانن ئەو تۆربینە گرنگە لە سیمینز وەربگرن.