سبه‌ی پوتن و ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملن) بڵاویكرده‌وه، هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا و توركیا سبه‌ی هه‌ینی له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی جیهانی گرنگ كۆده‌بنه‌وه.
كۆشكی كرملین ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، سبه‌ی (هه‌ینی 5ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) له هاوینه‌هه‌واری سوچی له رووسیا له‌باره‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره)، جه‌نگی ئۆكرانیا و چه‌ند دۆسییه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهانی كۆده‌بنه‌وه.
مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیووە، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م، تاكو سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌رده‌وام ئه‌م دوو وڵاته له جه‌نگ و دژایەتی یەکتردابوون، به‌فه‌رمی له 3ـی یۆنیۆی 1920 توركیا دانی به رووسیای ئیتیحادی دانا.
له دیسێمبه‌ری 2004 پوتن سه‌ردانی توركیای كرد، له‌ساڵی 2005ـیش له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كی غاز له شاری سامسۆنی توركیا، پوتن ئاماده‌بوو.
له دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له ساڵی 1991، نێوانی رووسیا و توركیا هێمن بووه‌وه، په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری پته‌و له نێوانیاندا پێکهێندرا و رووسیا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی وزه‌ی توركیایه، زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی توركیاش له رووسیا كارده‌كه‌ن.
له پرسه‌كانی تایبه‌ت به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، جه‌نگی لیبیا و شه‌ڕی كۆسۆڤۆ، هه‌میشه ناكۆك بوون، بۆچوونی جیاوازیان له‌باره‌ی جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كاندا هه‌یه، له‌ساڵی 2015، له‌كاتی كه‌وتنی فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری رووسی له ئاسمانی توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كانیان تا ساڵی 2016 تێكچوو.