چین هێڵی ناوه‌ڕاستی ته‌نگه‌ی تایوانی به‌زاند
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه و كه‌شتی جه‌نگی كۆماری چینی میللی، هێڵی ناوه‌ڕاستی ته‌نگه‌ی تایوانیان به‌زاند.
سوپای تایوان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كه‌شتی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی چین، ئه‌و هێڵه‌یان به‌زاندووه، كه به هێڵی ناوه‌ڕاستی ته‌نگه‌ی تایوان ناوده‌برێت.
سوپای تایوان رایشگه‌یاند، ئه‌وه‌ی چین ده‌یكات هه‌راسانكردنی تایوانه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له كه‌شتیی و فڕۆكه‌ی جه‌نگی چین له ده‌وروبه‌ری ته‌نگه‌ی تایوان ده‌ستیان به مانۆڕی سه‌ربازی كردووه و هێڵی ناوه‌ڕاستیان به ئاراسته‌ی تایوان به‌زاندووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس