كامیرۆن به‌م شێوازه ناوی له مێژوودا تۆمار ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
كامیرۆن ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كه به رێبه‌رایه‌تیكردنی به‌ریتانیا له كاتی جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ناوی له مێژوودا تۆمار ده‌كرێت.
ده‌یڤید كامیرۆن بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیایه، كه بۆ ماوه‌ی 11 ساڵیشه سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانه و بریاره له كۆنگره‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌ی بكشێته‌وه، كه شوێنگره‌كه‌ی ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا.
كامیرۆن له ساڵی 2005 خۆی به كه‌سێكی پراكتیكی و دوور له پابه‌ندبوون به ئایدۆلۆجیایه‌كی دیاریكراو وه‌سفكرد و بووه سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و له ساڵی 2008 به روانینێكی ئابوورییه‌وه درێژه به سیاسه‌تدا، به‌تایبه‌ی ئه‌وكاته‌ی كه قه‌یرانی دارایی بازاره‌كانی به‌ریتانیا تووشی داكشانێكی بێ وێنه‌كردبوو.
وێنه‌یه‌كی نوێ له سیاسه‌مه‌تداری كۆنسه‌رڤاتیڤ، گه‌نج، لیبرالی و گرنگیدان به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له خۆی پیشاندا.
ئه‌وه‌ی كه له مێژووی سیاسی كامیرۆن سه‌رنجی بۆ لای خۆی راكێشاوه، سه‌ركرداتیكردنی به‌ریتانیایه له‌و كاته‌ی كه به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا جیا ده‌بێته‌وه. ئه‌ویش له كاتێكدا كه بۆ خۆی دژی جیابوونه‌وه بوو و به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد.
له‌ناو پارته‌كه‌ی كامیرۆن موناقشه‌یه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به ئه‌ندامه‌تی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا كراوه كه له سه‌رده‌می دوو رێبه‌ری پێشووی پارتی پارێزگاران تا لێواری جیابوونه‌وه‌ی ناوخۆی هه‌نگاوی ناوه.
كامیرۆن ده‌رچووی زانكۆی ئۆكسفۆرده له به‌شی فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت و ئابووری. له ئۆكسفۆرد خۆی له كاروباری سیاسی دوور راده‌گرت و بڕوانامه‌ی به پله‌ی نایاب به‌ده‌سهێناوه و پێش ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 1988 له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی پارتی پارێزگاران دابمه‌زرێت، بیری له كاری رۆژنامه‌نووسی یان كاركردن له كه‌رتی بانكی كردبوو.
له ساڵی 2001 له‌سه‌ر لیستی پارێزگاران ده‌بێته په‌رله‌مانتار و له لیژنه‌ی كاروباری ناوخۆیی كار ده‌كات.
له ساڵی 2010 له ته‌مه‌نی 43 ساله‌دا ده‌بێته گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، پاش رۆبێرت به‌نكس جینكسۆن له ساڵی 1812 و ته‌نیا شه‌ش مانگ له تۆنی بلێر بچووكتر بوو، كه له ساڵی 1997 ببووه سه‌رۆك وه‌زیران.
كامیرۆن خێزانداره و سێ منداڵی هه‌یه.