چین سزای به‌سه‌ر پیلۆسیدا سه‌پاند
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری چینی میللی ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، نانسی پیلۆسیدا سه‌پاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، پیلۆسی به شێوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار ده‌ستوه‌ردانی له كاروباری ناوخۆی چین كردووه.
هه‌روه‌ها وتی: پیلۆسی سه‌لامه‌تی چین و خاكی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنین.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، هه‌ر یه‌ك له نانسی پیلۆسی و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
پیلۆسی بێ گوێدانه ناڕه‌زاییه‌كانی چین، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی تایوانی كرد و به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی چین و ئه‌مه‌ریكا پێیان نایه قۆناغێكی دژوارتره‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس