گواردیۆلا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌حیم ستێر لینگ ئه‌نجام داوه
له‌سه‌روبه‌ندی داكشانی ئاستی ره‌حیم ستێرلینگ و ئه‌م هێرشه زۆره‌ی كه هانده‌رانی ئینگلیزی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌یكه‌نه سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، گواردیۆلا وه‌ك دڵنه‌واییه‌ك پشتگیری خۆی بۆ دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: ئاماده‌م له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تۆ بجه‌نگێم.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، ناوه‌رۆكی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كه شه‌وی رابردوو گواردیۆلا تێلی بۆ ره‌حیم ستێرلینگ كردووه كه ئێستا ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند به‌شداریی له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا ده‌كات.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، گواردیۆلا به ستێر لینگی راگه‌یاندووه كه گوێ به ره‌خنه و فشاری میدیاكان نه‌دات، گواردیۆلا ئه‌وه‌یشی پێ وتووه: تۆ یاریزانێكی لاوی و كاری گه‌وره‌ترت له پێشه و به‌شێكی گرینگی له پلانه‌كانی من.
ره‌حیم ستێر لینگی ته‌مه‌ن 21 ساڵان، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی جامایكایه، ئه‌و له هاوینی 2015 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ مانچێسته‌ر سیتی گواسترایه‌وه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی هاتۆته ئه‌م یانه‌یه‌وه ئاستێكی به‌رز و جێگیری پێشكه‌ش نه‌كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندیش له یۆرۆ نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی بكاته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه بۆ یاریی داهاتوو به‌هۆی پێكانی ئاداه‌م لالانا له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئایسله‌ندا ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێ بدرێت.