كۆمپانیای بی پی: باره‌گای سه‌ره‌كیمان له به‌ریتانیا ده‌مێنێته‌وه
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی گه‌لی به‌ریتانیا بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی داوه له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌ڵام باره‌گای سه‌ره‌كی ئێمه هه‌ر له به‌ریتانیا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌م بڕیاره‌ش تا ئێستا كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووەته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانمان.
ئه‌و گه‌وره كۆمپانیایه‌ی بواری به‌رهه‌مهێنانی نەوت و گاز له به‌ریتانیا ئاماژه‌ش دەکات کە له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه ئاماژه‌ی نه‌رێنی دروست كردووه، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین ئاستی به‌رهه‌ممان وەک خۆی و باره‌گای سه‌ره‌كیمان له به‌ریتانیا بمێنێته‌وه، سه‌باره‌ت به‌فه‌رمانبه‌رانیش هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ژماره‌ی كارمه‌ندانی ئه‌و كۆمپانیایه ناكه‌ین نه له به‌ریتانیا و نه له وڵاتانی دیكه‌ی رۆژئاوا.