عێراق لە یەدەگی زێڕ 30یەمین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان
K24 - هەولێر
ئه‌نجومه‌نی جیهانی بۆ زێڕ رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق به‌كڕینی 34 تۆن زێڕ له پله‌ی 30یه‌مینی ئه‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه پشت به یه‌ده‌گی زێڕ ده‌به‌ستن.
له نوێترین داتا‌و زانیارییه‌كانیدا ئه‌نجومه‌نی جیهانی بۆ زێڕ، ئاماژه به‌وه داوە، بانكی ناوه‌ندی جیهانی بڕی 111.19 تۆنی زێڕی خستووەته سه‌ر یه‌ده‌گی زێڕی جیهانی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆترین خواستی كڕینی زێڕی هه‌یه عێراقه كه له‌م مانگه‌دا بڕی 33.97 تۆن زێڕی كڕیوه،و ئێستا له پله‌ی 30یه‌مینی ئه‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه پشت به یه‌ده‌گی زێر ده‌به‌ستن.
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، دوای عێراق هه‌ریه‌كه له توركیا به كڕینی 26.60 تۆن و ئۆزبه‌كستان به 26.44 و كازاخستان به 15.79 تۆن و هیندستان به 8.39 له ریزبه‌ندی زۆرترین كڕیارانی زێڕن له جیهاندا.