ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا نازناوی خوان گامپه‌ری كردووه‌ته ئامانج
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا كاتژمێر 21:00 به‌كاتی هه‌ولێر له جامی دۆستانه‌ی خوان گامپه‌ر میوانداریی پوماسی مه‌كسیكی ده‌كات كه ئه‌مساڵ چه‌ندین یانه ره‌تیانكرده‌وه ئه‌م یارییه ئه‌نجام بده‌ن و له مێژووشدا بارسێلۆنا 44 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی جامه‌كه و لیۆنێل مێسیش به نۆ گۆڵ گۆڵكاری مێژوویی جامی خوان گامپه‌ره.
بارسێلۆنا له په‌نجا و شه‌شه‌مین وه‌شانی جامی خوان گامبه‌ر له یاریگه‌ی سپۆتیفای كامب نوو رووبه‌ڕووی پوماسی مه‌كسیكی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مساڵ چه‌ندین یانه ره‌تیانكرده‌وه له جامی خوان گامبه‌ر رووبه‌رووی بارسێلۆنا ببنه‌وه كه سه‌ره‌تا وابڕیاربوو به‌هۆی گرێبه‌ستی چاڤی هێرناندێز له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كه‌ته‌لۆنییه‌كان رووبه‌رووی سه‌دی قه‌ته‌ڕی ببنه‌وه، پاشان نه‌گه‌شتنه رێككه‌وتن و بارسێلۆنا بڕیاریدا رووبه‌رووی رۆما ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه كه به‌هه‌مان شێوه بارسا بۆ جامی خوان گامپه‌ر یۆڤێنتۆسی خستبووه پلانه‌كانی، به‌ڵام هه‌رزوو یوڤی ئه‌و پێشنیازه‌ی بارسای ره‌تكرده‌وه، به‌هه‌مان شێوه یانه‌ی ئه‌یسی میلانیش ئاماده نه‌بوو یاریی به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا بكات تا له كۆتایی پوماسی مه‌كسیكی كه ئه‌م هاوینه دانی ئالڤێسی برازیلی و یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی پێوه‌كردن رازیبوو له جامی خوان گامبه‌ر به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاریی بكات.
جامی خوان گامبه‌ر وه‌كو رێزێكه بۆ دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا كه ئه‌و پیاوه سویسرییه دوای سه‌ردانیكردنی ئیسپانیا ساڵی 1899 یانه‌ی بارسێلۆنای دامه‌زران و له ساڵانی 1908 تا 1909 له‌گه‌ڵ 1924 تا 1925 سه‌رۆكی یانه‌كه بووه پاشان له ساڵی 1930 كۆچی دوایی كرد.
له ساڵی 1966 یه‌كه‌م وه‌شانی جامی خوان گامپه‌ر به به‌شداری چوار یانه به‌ڕێوه‌چوو پاشان له ساڵی 1997 به‌دواوه جامه‌كه ته‌نیا به به‌شداری بارسێلۆنا و یانه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام ده‌درا.
له مێژوودا بارسێلۆنا 44 ناسناوی خوان گامپه‌ری بردووه‌ته‌وه و كۆڵنی ئه‌ڵمانیش دووجار بووه‌ته پاڵه‌وان لیۆنێل مێسیش به تۆماركردنی 9 گۆڵ گۆڵكاری مێژوویی جامی خوان گامپه‌ره.
بۆ یاریی جامی خوان گامپه‌ر، چاڤی هێرناندێز بانگهێشتی هه‌ر پێنج یاریزانه نوێیه‌كه‌ی یانه‌كه‌ی كردووه كه ئه‌م هاوینه گواستیانه‌وه ریزه‌كانیان.
چاڤی هێرناندێز: ئاماده‌ین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان به‌ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن به‌تایبه‌تی لیڤاندۆڤسكی كه به جۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌م یارییه ده‌كات ئه‌م وه‌رزه ده‌یانه‌وێت زۆرترین ناسناو ببه‌ینه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه چاڤی ده‌ڵێت: یانه‌ی پوماس یانه‌یه‌كی به‌هێزن و به شێوازی سێ هێرشبه‌ری یاریی ده‌كه‌ن هه‌ر بۆیه پێش ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرینگ ده‌بێت بۆ ئێمه جگه له‌وه دانی ئالڤێس له‌و یانه‌یه یاریی ده‌كات و ئه‌مه‌ش هه‌لێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌ران ماڵئاوایی لێبكه‌ن كه شه‌ش مانگی رابردوو یارمه‌تییه‌كی زۆری ئێمه‌ی دا و بۆ هه‌میشه له دڵی هانده‌رانی بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مساڵ جامی خوان گامپه‌ر جیاواز ده‌بێت جگه له تیپی پیاوان تیپی خانمانی بارسێلۆنا له جامی خوان گامپه‌ر رۆژی 23ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی یۆهان كرۆڤ رووبه‌رووی خانمانی مۆنپیلییه ده‌بنه‌وه.