دوو ته‌قینه‌وه له به‌غدا ڕوویدا
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمبی چێنراو له دوو ناوچه‌ی جیاوازی به‌غدا"3"هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه و "13" ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه ڕوویانداوه و له ئه‌نجامدا سێ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 13 ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك بازاڕێكی میللی ناحیه‌ی (له‌تیفیه) ی باشوری به‌غدا ڕوویداوه و به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه 2 كه‌س كوژراوون و 7 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له له نزیك بازاڕی(4000) له‌ناوچه‌یه‌كی میللی باكوری به‌غدا، بۆمبێكی چێنراو ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا كه‌سێك گیانی له ده‌ستداوه و 6 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.