حه‌شدی شه‌عبی هه‌ره‌شه‌ی كوشتن له سونه‌كانی خورماتوو ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
حه‌شدی شه‌عبی هه‌ره‌شه‌ی كوشتن و راگواستن له خێزانه‌كانی سونه‌ی قه‌زای خورماتوو ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی "وكالة الحدث الدولية" سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌زای خورماتوو رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ شه‌ممه ژماره‌یه‌ك خێزان ماڵه‌كانیان به‌جێهشتووه، پاش ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ره‌شه‌یان لێكرا و خانووی یه‌كێكیان له باشووری قه‌زای خورماتوو ته‌قاندۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها گوتووه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی رۆژی رابردوو خانووی هاوڵاتییه‌كی دیكه‌یان هه‌ر له‌و ناوچه‌یه ته‌قاندۆته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی كه چوڵكرابوو.