به وێنه.. حه‌شدی شه‌عبی وێنه‌ی كوژراوانی له خورماتوو هه‌ڵده‌واسێت
K24 - هه‌ولێر:
دوای رێككه‌وتنی حه‌شدی شه‌عبی و به‌رپرسانی یه‌كێتی له خورماتوو و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، له ئێستادا حه‌شدی شه‌عبی سه‌رقاڵی هه‌ڵواسینی وێنه‌ی كوژراوانه له‌و شارۆچكه‌یه.
په‌یامنێری كوردستان24 له خورماتوو رایگه‌یاند، له ئێستادا به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵواسینی وێنه‌ی ئه‌وانه‌یه كه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانییان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كوژراون.
ئه‌بو ره‌زا نه‌جاڕ به‌رپرسی میحوه‌ری شیمالی، حه‌شدی شه‌عبی، له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 گوتی: "ئێمه رێككه‌وتووین كه ئاڵای چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاڵای كوردستان له شارۆچكه‌كه بهێنرێته خواره‌وه و تاكه ئاڵای رێپێدراو، ئاڵای عێراقه بۆ ئه‌وه له خورماتوو هه‌ڵبكرێت".