یەکپۆشی لە زانکۆی سەڵاحەددین بڕیاری له‌سه‌ر درا
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر كامه‌ران یونس سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین- هه‌ولێر له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، دوای ئه‌و راپرسییه‌ی ئه‌نجامدرا، ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بڕیاری یه‌كپۆشی بۆ قوتابیان سه‌رجه‌م زانكه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.
پ. ی. د. كامه‌ران یونس محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه‌ی راگه‌یاند، كه هه‌فته‌ی رابردوو له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ست قوتابیانی زانكۆكه.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین گوتی: بیرۆكه‌مان هه‌بوو، برۆكه‌كه‌مان كرده راپرسی و ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌مان به‌ده‌ستگه‌یشت، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین یه‌كپۆشی ده‌كه‌ینه بڕیار و بۆ ساڵی خوێندنی 2022- 2023 جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ساڵی خوێندن له 4ی ئه‌یلووله‌وه ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام ئێمه تا 1ی تشرینی یه‌كه‌م بوار له قوتابیان ده‌ده‌ین و یه‌كپۆشی جێبه‌جێده‌كه‌ین.
گوتیشی: راگری كۆلیژ و سه‌رۆكی به‌شه‌كان له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه به‌رپرسن، به‌گوێره‌ی مادده‌ی (2)ی به‌رزه‌فته‌ی قوتبیان، هه‌ر قوتابییه‌ك پابه‌ندی یه‌كپۆشی نه‌بێت؛ سزای ته‌مبێكردن وه‌رده‌گرێت، بۆ جاری دووه‌م ده‌بێته ئاگاداركردنه‌وه، بۆ جاری سێیه‌م بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌رده‌كرێت.
له‌باره‌ی ره‌نگ و جۆری جلوبه‌رگی یه‌كپۆشییه‌وه، دكتۆر كامه‌ران یونس روونیكرده‌وه، جۆری جلوبه‌رگی یه‌كپۆشی پانتۆڵی قوماش و كراس ده‌بێت، پێویسته ره‌نگه‌كه‌ش ره‌ساسی یان ره‌ش له‌گه‌ڵ كراسی سپی بێت، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ره‌نگی ره‌ساسی یان ره‌ش، له ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، هه‌ندێك كۆلیژی ره‌نگی ره‌ش و سپی هه‌ڵده‌بژێرن و هه‌ندێكی دیكه ره‌نگی ره‌ساسی و سپی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكی 3 زانكۆی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه و گوتوویانه، چاوه‌ڕێی بڕیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش بڕیاری یه‌كپۆشی ده‌ده‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین راپرسییه‌كی راگه‌یاند و چه‌ند پرسیارێكی خسته به‌رده‌ست قوتابین، تا بڕیار له‌سه‌ر یه‌كپۆشی بدرێت و ره‌نگه‌كه‌ش دیاری بكرێت، ئه‌مڕۆش ئه‌نجامی راپرسییه‌كه راگه‌یه‌ندرا.