دڵشاد شه‌هاب: پارتی به پێشنیازێك به‌سته‌ڵه‌كی به‌رده‌م هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی شكاند

K24 – هه‌ولێر:
دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لایه‌نه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، شاندی پارتی رازیبووه به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و پێشنیازێكی نوێی هه‌بووه بۆ ده‌ستكاری یاساكه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه و سه‌ره‌تای شكانی به‌سته‌ڵه‌كی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه.
له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، دڵشاد شه‌هاب له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆوه وتی: هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه و ده‌بێت بگه‌ینه چاره‌سه‌ر. ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی ده‌ستپێكراوه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌رده‌وام بێت، نابێت هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پاشه‌كشێ بكات. بوونی كێشه ئاساییه، به‌ڵام له رووی كاته‌وه، نه‌گونجاوه.
وتیشی: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێچكه‌یه‌كی گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌یه‌كگه‌یاندنی لایه‌نه‌كان و ئه‌و كه‌شه‌ی ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌بوو، خۆش نه‌بوو، ناكۆكییه‌كی زۆر هه‌بوو، به‌ڵام جێی دڵخۆشی بوو، كه شوێنێكمان هه‌یه و تێیدا كۆده‌بینه‌وه و كێشه‌كان باس ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به رێژه‌ی جیاجیا، هه‌موو لایه‌نه‌كان نه‌رمییان پێوه دیار بوو.
دڵشاد شه‌هاب، جه‌ختیكرده‌وه، هه‌موو دۆسته‌كانی ئێمه به سه‌رسووڕمانه‌وه سه‌یرمان ده‌كه‌ن و ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن و ده‌پرسن ده‌تانه‌وێت چی بكه‌ن له‌م هه‌رێمه ئارامه‌دا و پێمان ده‌ڵێن هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆمان یه‌كبخه‌ین و پێمان ده‌ڵێن جیاوازییه‌كانتان هی ئه‌وه نییه پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دیموكراسی په‌ك بخه‌ن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، یونامی پێمانی وت، ئێوه له بری ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده خه‌ریكی گۆڕینی سیستمی هه‌ڵبژاردنن، خه‌ریكی جه‌ماوه‌ری خۆتان بن، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی سیسته‌مه‌كه بكه‌ن، كه‌س به نیازی بردنه‌وه‌ی كوردسی نه‌بێت له سیستم، نه‌خشه‌ی سیاسی به جیاوازی سیسته‌م ناگۆڕێت.
ئاشكراشیكرد، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارتی نه‌رمی پیشانداوه، ئه‌و بازنه‌یه‌ی شكاند، كه چه‌قبه‌ستوویی سیاسی درووستكردووه.
راوێژكاری باڵای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌نجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر چوار پرسه، یه‌كێكیان هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه. لایه‌نه‌كان پڕۆژه‌یان پێشكه‌شكردووه و پارتیش پێیان وایه، كاته‌كه‌ی گونجاو نییه و ده‌كرێت كاتێكی دیكه یاساكه هه‌موار بكرێت. دووه‌م: بابه‌تی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه، ئه‌ویش دوو كێشه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بووه و دووه‌میان دوو بۆشایی هه‌یه و پێویسته پڕ بكرێنه‌وه. سێیه‌م: یۆنامی زۆر جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، ده‌ڵێن: ئێوه ناكۆكییتان با له‌سه‌ر سیستمی هه‌ڵبژاردن بێت تا ده‌گه‌نه ئه‌نجام، به‌ڵام كۆمیسیۆن كارا بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریتان بكه‌ین. ئێمه له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، راسپێردراوین، هاوكار بین و شاهێدی هه‌ڵبژاردنێكی باش ده‌بین بۆتان، ئه‌م ده‌رفه‌ته له ده‌ست مه‌ده‌ن، پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین، لێره‌دا جیاوازییه‌كه له نێوان پارتی و یه‌كێتییه.
وتیشی: رای پارتی ئه‌وه‌یه، ئه‌م یاسایه وا بمێنێته‌وه، كه هه‌یه تا دوای هه‌ڵبژاردن، رای یه‌كێتی ئه‌وه‌یه ئه‌م یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه. ئه‌مڕۆ كه پارتی پێشنیازی كردووه، رێژه‌ی په‌نجا به په‌نجا قسه له‌سه‌ر سیستمی هه‌ڵبژاردن بكرێت، واته له‌گه‌ڵ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه.
دووپاتیكرده‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه پارتی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كردووه له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه، ئه‌گه‌ر ئه‌م گفتوگۆیانه ئاماده‌سازییه‌كی باشتریان بۆ بكرابا، ره‌نگه باشتر بوایه. ئه‌وه‌ی له پارتییمان گوێ لێبووه، نه‌رمی نواندن بووه. به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كانیش نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی هه‌بووه و له‌وێ داوا كراوه جه‌نابیان رۆڵێكی هه‌بێت له شكاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بووه. ئه‌وه‌ی تێی گه‌یشتین، پارتی نه‌رمی نواندووه. دڵشاد شه‌هاب، باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رێكیشكه‌وتباین، هیچ نه‌ده‌كرا، چونكه په‌رله‌مان له پشووه.
له باره‌ی ده‌نگۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی پێكهاته‌كان، دڵشاد شه‌هاب وتی: له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، كه تا ئێستا زیاتر له ده كۆبوونه‌وه كراون، به‌ڵام له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسی پێكهاته‌كان نه‌كراوه. چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم دڵنیایی به پێكهاته‌كان دراوه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك مومكین نییه، كورسی پێكهاته‌كان كه‌مبكرێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، بۆچوونی په‌سند ئه‌وه‌یه، بۆ پێكهاته‌كان هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه بێت، چونكه ئامارێك نییه له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی پێكهاته‌كان له سنووری پارێزگاكان دیار بكات. له عێراقیش هه‌رچه‌ند عێراق دابه‌شی بازنه‌كان كرا، به‌ڵام كورسی پێكهاته‌كان یه‌ك بازنه بوو.