واشنتن: به‌رپرسانی سه‌ربازی رووسیا له ئێران مه‌شقیان پێكراوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان له نێوان (تاران و مۆسكۆ)، به‌رپرسانی سه‌ربازی رووسیا له ئێران مه‌شقیان پێكراوه.
ڤیدانت باتیل، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، به‌رپرسانی رووسیا له ئێران، له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی درۆنی دروستكراوی ئه‌م وڵاته مه‌شقی سه‌ربازیان پێكراوه، بۆیه واشنتن له‌داهاتوودا به‌هێزه‌وه ئابڵوقه‌ی بازرگانی بۆسه‌ر چه‌كی رووسی و ئێرانی، جێبه‌جێده‌كات.
ئه‌و گوته‌بێژه نیگه‌رانی واشنتنی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی درۆنی ئێرانی له‌جیهان راگه‌یاند و گوتی: "له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی درۆنی ئێرانی و به‌كارهێنانی له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیی و هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناوچه‌كه، نیگه‌رانین".
پێشتر به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو، كه رووسیا و ئێران رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كڕینی ده‌یان درۆنی (ئێرانی)، به‌تایبه‌ت درۆنه بۆمبڕێژكراوه‌كان.
ئه‌وه‌شیان روونكردبووه‌وه، به‌رپرسانی رووسیا بۆ بینینی درۆنه‌كان، سه‌ردانی تارانیان كردووه.
جیا له‌وه جەیك سولیڤان، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى ئه‌مریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو، زانیارى هه‌واڵگریی به‌رده‌سته، كه به‌مزووانه ئێران فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بۆ رووسیا ده‌نێرێت.
جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا له 24ی شوباتی 2022ـه‌وه ده‌ستیپێكردووه، له‌سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه زۆربه‌ی وڵاتان ئیدانه‌ی هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی رووسیایان كرد، به‌ڵام ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له‌و جه‌نگه تۆمه‌تباركردووه و وه‌ك هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی رووسیا ده‌رده‌كه‌وێت.