لە ئێران رۆژانە 4 كۆرپەی ئاڵودەبوو بە مادەی ھۆشبەر لەدایك دەبن
K24 – ههولێر:
رۆژانە لە ئێران چوار كۆرپەی ئاڵودەبوو بە مادەی ھۆشبەر لەدایك دەبن، رۆژانەش رێژەی ئاڵودەبووان بە مادەی ھۆشبەر زیاد دەكات، بەپێی ئاماری فەرمی ئێران 10%-ی توشبووان بە مادەی ھۆشبەر ژنن و زۆربەشیان دایكن.