باندێكی مامەڵەكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان دەستگیر دەكرێن

وێنەكانی ماددەكە و كەلوپەلەكانی دروستكردنی ببینە

K24 - ھەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند، باندێكی مامەڵەكردن بە ماددە ھۆشبەرەكانیان دەستگیركردووە لە نێویاندا ھاووڵاتییەكی ئێرانی ھەیە و كارگەی دروستكردنی ماددەی ھۆشبەریان لە جۆری شیشە داناوە.

لە راگەیاندراوێكدا بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاسایشی شارەزوور رایگەیاند: "بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە ئاسایشی شارەزوور بەپێی ماددەی 14ی ماددەی ھۆشبەرەكان توانیان باندێكی 4 كەسی لەناو قەزای شارەزوو دەستگیر بكەن كە لە ناوخانووێكدا كارگەی دروستكردنی ماددەی ھۆشبەریان لە جۆری "شیشە" دانابوو".

ئاسایشی شارەزوور ئەوەشی روونكردوەتەوە: "كەسێكی بە رەگەز ئێرانی شارەزا لە دروستكردنی ماددەكەیان ھێناوەتە ھەرێمی كوردستان، ھەموویان دەستگیركران و دەست بەسەر ئەو ماددە و كەلوپەلانەدا گیرا كە بۆ ئەم مەبەستە بەكاریان ھێناوە".