یاریزانێكی كرواتی كێشه‌ی بۆ چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره دروست كردووه
یاریزانێكی كرواتیا كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له یۆرۆی 2016 ئاستێكی به‌رزی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان پێشكه‌ش كردووه بۆته جێگه‌ی چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانیا، ئاشكرای كردووه كه ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ر ئارسێناڵ زۆرترین خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی (ئیڤان پێریسیچ) ناوه‌ڕاستكاری ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان هه‌یه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی چێڵسی، مانچێسته‌ر یونایتد، بارسێلۆنا و تۆتنهام هه‌ریه‌كه‌یان به گرێبه‌ستێكی جیاوازه‌وه كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه كرواتییه ده‌كه‌ن.
ئیڤان پێریسیچ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆنده‌وه بۆ ڤۆڵفسبۆرگ گواسترایه‌وه، له هاوینی 2015 بۆندزلیگای جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئینته‌ر میلانی ئیتاڵیاوه كرد و به‌رزترین ئاستیشی له‌گه‌ڵ سێریا ئه‌ی پێشكه‌ش كردووه.