ناوی چهندان یانهی دیكه ئاشكرا بوو كه كریستیانۆیان رهتكردووهتهوه
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کرد تەنانەت یانەکانی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان کریستیانۆ رۆناڵدۆیان رەتکردووەتەوە.
پاڵمێری کە رۆژنامەنووسە لە رۆژنامەی لاگازێتا رایگهیاندووه خۆرخێ مێندێز بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەم یاریزانە پۆرتوگالیەی پێشکەشی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان کردووە.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە مێندێز لە کۆتایی مانگی یۆنیۆ و لە سەرەتای مانگی رابردوو هەوڵیداوە دوو جەمسەرەکەی میلانۆ رازی بکات بە گواستنەوەی ئەستێرەکەی مانچێستەر یونایتد، بەڵام هەردوو یانە بەهۆی بەرزی مووچەکەی یاریزانە پۆرتوگالییەکەیان رەتکردووەتەوە، کە ئەو مووچەیەی داوای دەکات دەگاتە نزیکەی 24 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامهنووسه ئیتاڵییهكه ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه كه یانهكانی پاریس سانجێرمان، ناپۆلی، ریال مهدرید، بارسێلۆنا، بایرن میونشن و چێڵسی لهم هاوینه كریستیانۆیان رهتكردووهتهوه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ وهرزی رابردوو له یانهی یوڤێنتۆسهوه گهڕایهوه مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه، ئهوكات 3 نازناوی پرێمهرلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی لهگهڵ شهیتانه سوورهكان بهدهستهێناوه.