"شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵی به‌هۆی كریستیانۆ كه‌وتووه‌ته نێوان یاریزانه‌كان"
بارودۆخی خراپی مانچێسته‌ر یونایتد و چاره‌نووسی كریستیانۆ رۆناڵدۆ تا دێت قسه‌ی زیاتر له نێو میدیایه‌كانی ئه‌ورووپا به دوای خۆیدا دێنێت، به‌شێكیان پێیانوایه كریستیانۆ به‌شێكی گرینگه له پرۆژه‌كه‌ی تێن هاگ، هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كریستیانۆ دۆخی ده‌روونی یاریزانانی یانه‌كه‌ی خراپتر كردووه و پێشنیار كراوه ئه‌و یاریزانه یانه‌كه جێبهێڵێت.
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ئەوەی گوایە کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکەی هەڵوەشێنێتەوە، فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، بڵاویکردووەتەوە کە کارگێری شەیتانە سوورەکان هیچ نیازێکی نیە بۆ ئەم کارە، به‌ڵكو گۆڵکارە پۆرتوگالیەکەش کەسێکی گرنگە لە پرۆژەی یانەکەیان.
رۆمانۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە خودی تێن هاگی بەرێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد و کارگێری یانەکەش بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە رۆناڵدۆ دەکەن و داوای مانەوەشیان لێکردووە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ساموێل لوكارست رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانیا له ده‌زگای هه‌واڵی M.E.N ئاشكرای كردووه یاریزانانی مانچێسته‌ر یونایتد داوا ده‌كه‌ن كریستیانۆ رۆناڵدۆ یانه‌كه جێبهێڵێت، چونكه به رۆیشتنی ئه‌و كه‌شوهه‌وای ژووری جلگۆڕین باشتر ده‌بێت، ته‌نانه‌ت رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له نێو ژووری جلگۆڕینی یانه‌كه و له گۆڕه‌پانی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ش ده‌مه‌قاڵێیه‌كی زۆر توند و گه‌وره له نێوان یاریزانه‌كان دروست بووه.