كه‌سوكاری گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ی سلێمانی داوای روونكردنه‌وه له ئاسایش ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
كه‌سوكاری گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ی سلێمانی گومانیان له چۆنیه‌تی كوژرانی كوڕه‌كه‌یان هه‌یه، داوای روونكردنه‌وه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌كه‌ن.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، خاڵی ئه‌حمه‌د شه‌وكه‌ت، ئه‌و گه‌نجه‌ی دوێنێ ئێواره به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئه‌حمه‌دی خوارزای كردووه و كوشتوویانه، رووداوه‌كه‌ش به‌هه‌ڵه رووینه‌داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (15 ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، خاڵی ئه‌حمه‌د ره‌تیكرده‌وه، ئه‌حمه‌دی خوارزای به‌هه‌ڵه كوژرابێت و گوتی: "هه‌رچه‌نده ئاسایشی سلێمانی ده‌ڵێت به‌هه‌ڵه خوارزاكه‌میان كوشتووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌مانه، ئاسایشی سلێمانی به‌ڕاكردن به‌دوای ئه‌حمه‌ده‌وه بوون و ته‌قه‌یان لێكردووه، تا ئه‌وكاته‌ی زانیویانه گیانی له‌ده‌ستداوه، ئینجا وازیان لێهێناوه".
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا وتیشی: كاتێك چوومه نه‌خۆشخانه، بینیم ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كانی ئاسایش له‌وێ كۆببوونه‌وه، وه‌ك تاوانبارێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌رمی ئه‌حمه‌د ده‌كرد، ئه‌گه‌ر رووداوه‌كه به‌هه‌ڵه روویداوه با راستییه‌كه‌مان بۆ ئاشكرا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها وتی: به گوێره‌ی قسه‌ی هاوڕێیانی خوارزاكه‌ی، هێزه‌كانی ئاسایش راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئه‌حمه‌د كردووه و كوشتوویانه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ( 14ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، ئاسایشی شاری سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له‌كاتی دروستبوونی ته‌قه نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و تاوانبارێكدا، گه‌نجێكی شاره‌كه به‌ناوی ئه‌حمه‌د شه‌وكه‌ت به‌هه‌ڵه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه كوژراوه.