سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێیەمین پێشانگەی وەبەرهێنان و خانووبەرەی کردەوە

180 کۆمپانیا لە 12 وڵات لەو پێشانگەیەدا بەشدارن

K24 – هەولێر

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی تایبەت بە خانووبەرە و وەبەرهێنانی کردەوە.

کاتژمێر 11ی ئەمڕۆ (سێشەممە 16ی ئاب)، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ خانووبەرە و وەبەرھێنان (Invest Expo 2022 ) دەستی بە کار و چالاکییەکانی کرد.

180 کۆمپانیا لە 12 وڵات لەو پێشانگەیەدا بەشدارن، پێشانگەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە شوێنی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر بەردەوام دەبێت.

 

ئەو هەواڵە نوێ دەکریتەوە ..