راستییه‌كان له باره‌ی ئۆفه‌ری یانه‌ی نه‌سڕی سعوودییه بۆ كریستیانۆ ئاشكرا ده‌بێت

دوای ساڵێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی مانچیسته‌ر یونایتد، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌یه‌وێت یانه‌كه جێبهێڵێت و چاره‌نووسی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی باسی پێگه و كاریگه‌ری كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كه‌ن و جه‌خت له مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی جانتایه‌كه‌ی بپێچێته‌وه و به‌ره‌و یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌شداربوو له چامپیۆنزلیگ بچێت.
پێگه‌ی لی پارسیانی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌رپرسانی مان یونایتد له‌ژێره‌وه حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی باشیان پێبگات ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ رۆناڵدۆ بن، به‌ڵام كاره‌كه ئاسان نییه، چونكه مووچه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه هه‌فتانه نیو ملیۆن یۆرۆیه.
پێشتر چاره‌نووسی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به یانه‌كانی چێڵسی، بایرن میونشن و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌سترابووه‌وه، به‌ڵام هیچ كامێك له‌و یانانه خواستێكی گه‌وره و ڕوونیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌رنه‌بڕیوه.
له ماوه‌كانی رابردوو ئاماژه بۆ ئه‌وه كرابوو یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی وه‌كو تاكه یانه‌یه‌ك به فه‌رمی ئۆفه‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشكه‌شی بریكاره‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه كردووه، به‌ڵام سه‌رچاوه فه‌ره‌نسییه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی قسه‌ی كردووه و خاوه‌نی ئه‌و یانه‌یه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و قسانه دوورن له راستی و ئه‌وان هیچ ئۆفه‌رێكیان پێشكه‌شی كریستیانۆ رۆناڵدۆ نه‌كردووه.