زێلینسكی: متمانه‌م به رووسیا نییه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ره‌تیكرده‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیادا بكات، به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌كانیان به ته‌واوه‌تی له‌خاكی ئۆكرانیا نه‌كشێننه‌وه.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له لڤیڤ رایگه‌یاند، خه‌ڵكانێك شار و وڵاتمان به مووشه‌كی كرۆز بۆردومان ده‌كه‌ن، بڕوا ناكه‌م ئاشتیان بوێت.
زێلێنسكی داواشیكرد، به‌ر له‌وه‌ی باسی گفتوگۆبكه‌ن، ده‌بێت له وڵاتمان بكشێنه‌وه. ده‌شڵێت: "متمانه‌م به رووسیا نییه".
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی ئاب/ئۆگێستی 2022) رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكکۆماری تورکیا، ڤۆڵۆدیمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و ئەنتۆنیۆ گوتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆبوونەوە.
لوتکە سێ قۆڵییەکە له کۆشکی پۆتۆچکی به‌ڕێوه‌چوو، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، كۆبوونه‌وه‌كه 40 خوله‌كی خایاند.
شاندی توركیا پێكهاتبوون له مه‌ولود چاوشئۆغلو وه‌زیری ده‌ره‌وه، هاكان فیدان سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵگری و ئیبراهیم قاڵن گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
زیلێنسكی، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیای بۆ وڵاته‌كه‌ی، به گرنگ وه‌سفكرد.
له 24ی شوباتی 2022ـه‌وه، سوپای رووسیا هێرشیكردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا، به‌شێكی خاكی ئه‌م وڵاته‌ی داگیركردووه، هاوكات به چڕیش وڵاته‌كه بۆردومان ده‌كات، هه‌رچه‌نده واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی هاوكاری سه‌ربازییان به كیێڤ داوه، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته به‌هانه‌یه‌ك بۆ مۆسكۆ، كه دراوسێكه‌ی له دژی ئه‌و پڕچه‌ك ده‌كرێت.