وەزیرەکەی سەدر: ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ ئێمه لەگەڵ تانکی ئەمه‌ریکا هاتوون
K24 – هه‌ولێر:
وەزیرەکەی سەدر رەخنە لە سەردانەکەی عەممار حەکیم بۆ سعودیە دەگرێت و رایدەگەیێنێت، ئەوان لەگەڵ تانکی ئەمه‌ریکا هاتن و بۆ ئامانجەکانیشیان سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.
ساڵح محەممەد عێراقی، وەزیری سەدر لە راگەیه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەندین ساڵه رووبەڕووی دڕندانەترین هێرشی راگەیاندن بووینەتەوه و تۆمەتی بەکرێگیراوی وڵاتانمان خراوەته پاڵ، بەڵام ئەوانن سەردانی سعوودیه دەکەن و هەڤاڵی قەتەر و ئیماراتن.
وەزیرەکەی سەدر رایگەیاندووە، بەهۆی دژایەتی گەندەڵی رووبەڕووی چەندین تۆمەت بووینەتەوه، لەکاتێکدا ئەوان لەگەڵ تانکی ئەمه‌ریکا هاتن و بۆ ئامانجەکانیان سەردانی ئەمه‌ریکا دەکەن.
دوێنێ پێنجشەممە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی سەردانی سعوودیەی کرد و ئەمڕۆش لەگەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە کۆبووەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، نوێژی به‌كۆمه‌ڵیان ئه‌نجامدا، له گوتارێكدا موهه‌نه‌د موسه‌وی، نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در، گوتی: "شۆڕش دژی گه‌نده‌ڵییه، دژی ده‌وڵه‌ت نییه".
ده‌شڵێت: "راگه‌یاندنی ساخته، بوونه‌ته ده‌هۆڵكوتی گه‌نده‌ڵكاران، گه‌ل له به‌ڕێوه‌بردنی گه‌نده‌ڵكاران، بێزاربووه".
گوتیشی: "گفتوگۆ سیاسییه‌كان لای ئێمه سه‌نگی نییه، گه‌ل پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته".
رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەمەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 30ـی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق.
مسته‌فا كازمی داوای له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن.
دواتر محەمەد حه‌لبووسی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگەیاند.
رۆژی 6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022 باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه، تا ئێستا خۆپیشاندان و مانگرتنی سه‌درییه‌كان، له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه به‌رده‌وامه.