سه‌یرترین سزای له سێداره‌دان له سوید
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا وڵاتی سوید له ژێر حوكمی پادشا (گۆستاڤی سێیه‌م) دا بوو، ئه‌وكات ڕێگه‌ی به‌خواردنه‌وه‌ی قاوه نه‌ده‌دا و ئه‌وه‌ی قاوه‌ی بخواردایه‌ته‌وه بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌كرد.
سوید باجێكی زۆری خستبووه سه‌ر "چا" و به ته‌واوی "قاوه"شی قه‌ده‌غه كردبوو،به‌ڵام ئه‌م ڕێكارانه نه‌بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه ڕێگه له خه‌ڵكی بگرێت قاوه بخۆنه‌وه و به‌رده‌وام ئاره‌زوومه‌ندانی خواردنه‌وه‌ی قاوه ڕووی له زیادبوون بووه.
هه‌ر بۆیه شا "گۆستاڤ" چاره‌ی نه‌ما و خۆی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه بڕیاری ده‌دا و ته‌نها ڕێگه‌یه‌ك پییوابوو ده‌توانێت ڕێگری له خواردنه‌وه‌ی قاوه و چا پێبكات ئه‌وه‌بوو،بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه زیانی زۆریان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و مرۆڤ ده‌كوژێت.
له‌و ماوه‌یه‌دا زانستی پزیشكی هیچ ده‌ره‌نجامێكیان به‌ده‌ست نه‌هینا له‌وه‌ی قاوه و چا زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌بێت،به‌ڵام گوتییان له‌وانه‌یه شوێنه‌واری خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی جێبهێڵێت.
پادشا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنیت كه چا و قاوه زیانیان بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، سه‌یرترین تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامدا،به‌رامبه‌ر به دوو برا كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌هۆی دانپێدانانیان به‌و تاوانانه‌ی كردوویانه سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانیان سزایه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندن و حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام به مه‌رجێكی سه‌یره‌وه حوكمه‌كه‌یان گۆڕی،ئه‌ویش ئه‌وه بوو،هه‌تا ژیانیان ماوه ده‌بێت یه‌كێكیان ڕۆژانه "چا" بخواته‌وه و ئه‌وی دیكه‌یان "قاوه" بخواته‌وه.
گۆستاڤی سێیه‌م پێیوابوو، ئه‌و كه‌سه‌یان كه سزای خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌هۆی ژه‌هراوی بوون به‌و خواردنه‌وه‌یه ده‌مرێت و كۆتایی به ژیانی دێت،به‌ڵام پێچه‌وانه ده‌رچوو، ئه‌و كه‌سه‌یان كه به قاوه خواردنه‌وه سزا درابوو، زیاتر له‌و كه‌سه‌كه‌یان ژیا،
كه سزاكه‌ی خواردنه‌وه‌ی چا بوو.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه بوو كه هه‌ر دووكیان زیاتر له 80 ساڵ ژیان به‌هۆی ئه‌و خواردنه‌وه گه‌رمانه‌وه كه وه‌ك سزای له سێداره‌دانه‌كه‌یان ده‌رخواردیان ده‌درا.
ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نیان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت شا گۆستاڤ ئه‌و هه‌له‌ی له ده‌ستدا كه چاودێری ده‌ره‌نجامه‌كانی سزادانه‌كه‌یان بكات و له ساڵی 1792 كوژرا.
ئه‌م ئه‌زموونه‌ش هیچ ده‌ره‌نجامێكی له مێژوودا لێ به‌ده‌ست نه‌هات جگه له‌وه‌ی وه‌ك چیرۆكێكی سه‌یر مایه‌وه.
ئێستاش سوید یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه زۆرترین قاوه‌ی تێدا ده‌خورێته‌وه.