یەدەگی عێراق لە زێڕ گەیشتووەتە ١٣١ تۆن

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، عەممار خەڵەف: "یەدەگی زێڕ ٣٠ی تۆن زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ١٣١ تۆن".
یه‌ده‌كی زێڕی عێراق رووی له‌ هه‌ڵكشانه‌
یه‌ده‌كی زێڕی عێراق رووی له‌ هه‌ڵكشانه‌

K24 – هه‌ولێر:

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، عەممار خەڵەف پێشبینی کرد کە تا کۆتایی ئەمساڵ، یەدەگی نەختینەی بانکەکەیان بگاتە ٩٠ ملیار دۆلار و ئاماژەی بەوەداوە کە بەتێکڕا، یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی عێراق، ٣٠ی تۆن زیادی کردووە.

عەممار خەڵەف لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا، یەدەگی نەختینەی بانکی ناوەندیی عێراق زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٨٠ ملیار دۆلار و گوتی: "پێشبنی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ، یەدەگی نەختینەی بانکەکەمان بگاتە ٩٠ ملیار دۆلار".

راشیگەیاندووە کە بەتێکڕا، یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی عێراق، ٣٠ی تۆن زیادی کردووە و گەیشتووەتە، ١٣١ تۆن و روونی کردووەتەوە، کە یەدەگی زێڕ بەشێوەیەکی بەردەوام زیاد ناکات، بەڵکو لە ماوەی درێژخایەندا زیاد دەکات.

ئەمەیش لە کاتێکدایە لە کانوونی یەکەمی رابردوودا، بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو، یەدەگی بانکەکە لە نەختینەی بیانی، گەیشتووەتە ٦٤ ملیار دۆلار.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ