لە دھۆك گەنجێك لەسەر لایڤەكانی تیكتۆك دەستگیركرا

له‌ تیكتۆكه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵك و به‌هاكان كردووه‌
له‌ تیكتۆكه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌ پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵك و به‌هاكان كردووه‌

K24 – دهۆك:

پۆلیسی دھۆك كەسێكی  ناسراوی سوشیالمیدیای بە تۆمەتی تێكدانی شیرازه‌ی خێزانی و تێكدانی بەھا كۆمەڵاتییەكان دەستگیركرد.

سەرچاوەیه‌كی ئەمنی لە پارێزگای دھۆك كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بە كوردستان24ی راگەیاند، لەسەر لایڤەكانی تیكتۆك، كه‌ ببوونه‌ هۆی پێشێلكردنی بەھا كۆمەڵاتییەكان و سوكایه‌تیكردن  بە ئایین گەنجێكیان دەستگیركردووە.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، دەستگیركردنی گەنجەكە لەسەر سكاڵای دادوەرێك بووە و بە فەرمانی دادگا كارەكە كراوە.

لە بەردەوامی زانیارییەكانی دا سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند، كەسەكە پێشگری ناوی (حەجی) بەكارھێناوە و زۆرێك لە لایڤەكانیشدا جلوبەرگی مامۆستای ئایینی لەبەركردووە و رەفتارەكانی دوور لە بەھا ئەخلاقییەكانی كۆمەڵگه‌ی كوردی بوونە.

گەنجەكە لەناو تیكتوكدا بە (ح.ك) ناسراوە و لە شێلادزێ دەستگیركراوە، بەڵام چونكە سكاڵاكە لەلایەن دادوەرێكی سێمێل بووە تۆمەتبارەكە بۆ قەزای سێمێل گواستراوەتەوە.